ئەپڵیکەیشنێکی سادە، سووک و نهێنیپارێز بۆ موسوڵمانانی کورد — کاتەکانی نوێژ، قورئان و فێرکاری.

هەموو ئەوەی پێویستە بۆ ژیانێکی ئیسلامیی ڕۆژانە — بەبێ پێچپێچی.
ئاگادارکردنەوەی ورد و بەکاتی نوێژەکان لەسەر بنەمای شوێنی ئێوە.
خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە دیزاینێکی پاک و خوێندنەوەی ئاسان.
ڤیدیۆی فێرکاری ئیسلامی بەسوود، بەردەستن بێ ئینتەرنێت.
ڕووکارێکی تەواوی کوردی، تایبەت بۆ بەکارهێنەری کورد.
هیچ زانیارییەکی کەسی کۆناکرێتەوە. سادە، سووک و ڕاستگۆ.
قەبارەی بچووک، کارکردنی خێرا، بێ دروستکردنی ئەکاونت.
نوێژەکانم بە تایبەتی بۆ موسوڵمانانی کوردزمان دیزاین کراوە کە ئەزموونێکی ئیسلامیی سادە و ڕاستەوخۆیان دەوێ — بێ پێچپێچی، بێ ڕیکلام و بێ شوێنکەوتن.
تەنها دوو قاری بۆ سادەیی، ڕووکارێکی پاک و کارکردنێکی سووک. ئامانجمان ئەوەیە کە بەکارهێنانی ڕۆژانە ئاسان و دڵگیر بێت.
نوێژەکانم لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە نهێنییەکانت دروستکراوە. هیچ زانیارییەکی کەسی هەستیار کۆناکرێتەوە و هیچ شوێنکەوتنێک بەکار نایەت.
چەند وێنەیەک لە ڕووکاری ئەپڵیکەیشنەکە.




نەخێر. نوێژەکانم هیچ زانیارییەکی کەسی کۆناکاتەوە و هیچ شوێنکەوتنێک نییە.
ڤیدیۆ فێرکارییەکان بێ ئینتەرنێت بەردەستن. بەڵام دەنگی قاریەکانی قورئان پێویستی بە ئینتەرنێتە.
بەڵێ، تەواوی بەخۆڕاییە و هیچ ڕیکلامێکی نییە.
زمانی کوردی بە تەواوەتی پشتگیری دەکرێت.
بۆ پەیوەندی، پشتگیری یان پێشنیار، پەیوەندیمان پێوە بکە.